"ژمارەیەک لە خانەنشینان دوای جەژن مووچە وەردەگرن"

بەڕێوەبەری خانەنشینی سەربازی لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ زۆرینەی خانەنشینانی سەربازی لە سلێمانی مووچەی مانگی حوزەیرانیان وەرگرتووە، ئەو كەسانەشی ماون دوای جەژن مووچە وەردەگرن". 

عەزیز عەلی فەتاح، بەرێوەبەری خانەنشینی سەربازی لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە میدیای یەکێتی ڕاگەیاند" ئەمڕۆ پێنجشەممە پارەی پێویستمان لەبەردەستدا بووە بۆ دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان، تا پارە هەبوو مووچە دابەشكرا و تاوەكو كاتژمێر (٤:٠٠)ی پاشنیوەڕۆ لە زۆرینەی بانكەكان مووچە دابەشكراوە". 

ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە

ئاشكراشیكرد، مووچەی خانەنشینی بە یەك ڕۆژ تەواو ناكرێت سبەینێ بانكەكان دەوامناكەن و ئەو كەسانەی ماون دوای جەژن مووچە وەردەگرن.


PM:11:15:07/07/2022