سەرۆك وەزیرانی پێشووی ژاپۆن لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا

پاش ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ هەینی، لەكاتی پێشكەشكردنی وتارێکیدا لە كەمپەینێكی هەڵبژاردندا لە یەكێك لە شارەكانی ژاپۆن تەقەی لێكرا، سەرۆك وەزیرانی پێشووی ئەو وڵاتە لە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا.

بەپێی هەواڵی میدیای رەسمی ژاپۆن، شێنزۆ ئابی سەرۆك وەزیرانی پێشووی ژاپۆن، لە نەخۆشخانەی كاشیهارا لە ناوچەی نارا لە تەمەنی (٦٧) ساڵیدا بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شینزۆ ئابی، لە كاتی پێشكەشكردنی وتارێكدا لە هەڵمەتی هەڵبژاردندا لە شاری (نارا) لەلایەن پیاوێکی تەمەن (٤٠) ساڵان، تەقەی لێكراو بەپەلە بۆ نەخۆشخانە گوازرایەوە.

هاوکات هێزە ئەمنییەکان تەقەكەرەكەی دەستگیركردووە كە كەسێكی (٤٠) ساڵانە و لە دوای تەقەكردنەكە هیچ هەوڵێكی هەڵاتنی نەداوە.


PM:03:21:08/07/2022