پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت" (١٤) بەنزینخانەی دیکە بەهۆی خراپی فرۆشتنی بەنزین و دەستکاریکردنى كوالیتییەکەى سزادران".
راگەیاندنى پارێزگاى هەولێر ڕایگەیاند" بەهۆی خراپی ئەو بەنزینەی دەیفرۆشن بە هاوڵاتیان و له بهرامبهر دەستکاریکردنى كوالێتی بهنزین، لەم هەفتەیەدا (١٤) بەنزینخانەی تر لە هەولێر و دەوروبەرى لە لایەن لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى نەوت و کانزاکانى هەولێر سزادراون و ڕێککارى یاسایی لە بەرامبەر خاوەنەکانیان گیراوەتەبەر".
بەپێی راگەیەندراوەكە" کۆی گشتی ئەو بەنزینخانەی لە سەرەتای مانگى (٦)ى ئەمساڵ تاکو ئەمڕۆ سزادراون (١٣٦) بەنزینخانەن".
هەروەها پارێزگای هەولێر، بەهۆی دوبارەکردنەوەی سەرپێچی و فرۆشتنی بەنزینی خراپ و دەستکاریکردنى كوالیتی، ناوی دوو بەنزینخانەی دیكەی بڵاوكردۆتەوە كە پێكدێن لە: (بەنزینخانەی MH و بەنزینخانەی ڕێگاى بەحرکە).