ڤیدیۆ.. ئەو هۆتێلەی بە ڤیدیۆیەکی سەدام پێشوازی لە میوانەکان دەکرد، داخرا


هۆتێلێک لە شاری هەولێر گرتەیەکی ڤیدیۆی سەدام و سرودێکی وەک پێشوازی لەمیوانەکانی پەخش دەکرد، دوای ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەی زۆری دروستکرد، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هۆتێلەکە داخرا.

لە راگەیاندراوێکدا ئومێد خۆشناو پارێزگای هەولێر وتی" لە بەرامبەر ئەو کارە نایاساییە هۆتێل رۆزالین داخرا".

لەو راگەیاندراوەدا هاتووە " هۆتێلی ناوبراو لە جیاتی لافیتەی بەخێر هێنانی میوانان: گرتەیەکی سروودی سەرۆکی رژێمی پێشووی دانابوو، بۆیە هۆتێلەکەی داخرا و لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ ئەنجام درا".

بۆ بینینی ڤیدیۆکە تێلیگرامی سپی جۆین بکە..


ئوـید خۆشناو ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە "بەھۆی پابەند نەبوون بە یاسا و رێنماییەکانی حکومەتی ھەریمی کوردستان و رێنمایی گەشتوگوزار، لەلایەن تیمەکانی گەشتوگوزار  بە ھاوکاری پولیسی قایمقامیەت هۆتێلەکە داخرا".



PM:09:56:09/07/2022