ئەمشەو لە سلێمانی لە پارکی ئازادی شەڕە چەقۆ و تەقە لە نێوان چەند گەنجێک روودەدات و گەنجێک بریندار دەکرێت.
ئەو گەنجەی بریندارکراوە شوێن فیشەک و چەقۆی پێوەیەو گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.
تا ئێستا هۆکاری شەڕەکە نەزانراوە.
پارکی ئازادی بە یەکێک لە پارکە گەورەکانی ناو شاری سلێمانی دادەنرێت و دەکەوێتە ناوجەرگەی سلێمانییەوەو دروستکردنی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی دوای راپەڕین ١٩٩١ کە پێشتر ئەو پارکە سەربازخانەی هێزەکانی رژێمی پێشوو بووە.