عەلی قازی کوڕی پێشەوای کورد قازی محەمەد کۆچی دوایی کرد (وێنە)

عەلی قازی کوڕی سەرکردەی ناسروای کورد، قازی محەمەد دامەزرێنەی کۆماری مهاباد کۆچی دوایی کرد.


سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ، یەک شەممە، عەلی قازی، لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. عەلی قازی لە دایکبووی ١٩٣٣ شاری مەهابادی رۆژهەڵاتی کوردستانە.


لە کاتی رووخانی کۆمار و لە سێدارەدانی پێشەوا قازی محەممەددا ئەو تەمەنی ١٣ ساڵ بووە. چەند ساڵێک پاش رووخانی کۆماری کوردستان رووی کردووەتە وڵاتی ئەڵمانیا و لەوێ نشتەجێ بووە.


چەند جارێک گەڕاوەتەوە باشور کوردستان و بۆ ماوەیەک لە باشوور ژیاوەو بووە بە  سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان.

عەلی قازی پاش ئەوەی بەهۆی نەخۆشییەوە وازی لە سەرۆکایەتیی ئەو پارتە هێنا. دواتر سەرلەنوێ بەهۆی تێکچوونی تەندروستیەوە گەڕایەوە ئەڵمانیا و سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەک شەممە کۆچی دوایی کرد.



AM:08:40:10/07/2022