كۆمەلە گیان لە دەستدانی پێشمەرگەیەكی راگەیاند


كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان رایدەگەیەنێت، پێشمەرگەیەكیان دوای برینداركردنی لەلایەن سوپای پاسدارانەوە، ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی كۆچی دوایی كردووە.

سكرتاریەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، "هاورێ موزەفەر مورادی كە رۆژی ۱۱ی جوڵای ساڵی ۲۰۱۹ لە ئاكامی تۆپبارانكردنی بنكە و بارەگاكانی كۆمەڵە لە ناوچە سنوورییەكان لەلایەن سوپای پاسدارانەوە بە سەختی بریندار ببوو و لە ماوەی ساڵانی رابردوودا بەهۆی برینەكانییەوە ئازاراێكی زۆری بینی".

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە "پاش ئەنجامدانی چەندین نەشتەرگەری بەداخەوە پێشنیوەرۆی ئەمرۆ یەكشەممە لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی شاری سلێمانی گیانی ئازیزی بەختكرد".
 



PM:09:18:10/07/2022