خۆڵبارین دەستپێدەکاتەوە و پلەی گەرما دەگاتە ٥٠ پلە


كەشناسی و بومەلەرزەی عیراق، پێشبینی دەكات" لە هەندێک ناوچەی عێراق خۆڵبارین دەستپێبکات و پلەی گەرماش بۆ نزیكەی ٥٠ پلەی سەدی بەرزببێتەوە.

دەزگای كەشناسی عیراق راگەیاندنێکی بڵاوکردەوە کە پێشبینی دەكات شەپۆلێكی خۆڵبارین ناوچەكانی باشووری وڵات بگرێتەوە، پلەی گەرماش لە هەندێك ناوچە بگاتە ٤٨ پلەی سەدی”.

ئەو خۆڵبارینە لە هەرێمی کوردستان تەنک دەبێت و زیاتر ناوچەکانی گەرمیان و کەرکوک دەگرێتەوە.



AM:11:38:12/07/2022