وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕێنمایى
پێشکەشکردن و وەرگرتن بۆ پرۆگرامەکانى ئەنجومەنى باڵاى کوردستان بۆ پسپۆڕایەتییەکانى
پزیشکى بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٢-٢٠٢٣) دەرکرد.
دەقی ڕاگەیەنراوی
وەزارەتی خوێندنی باڵا بەمشێوەیە هاتووە:
وەزارەتى خوێندنى باڵا
و توێژینەوەى زانستى ڕێنمایى پێشکەشکردن و وەرگرتن بۆ پرۆگرامەکانى ئەنجومەنى باڵاى
کوردستان بۆ پسپۆڕایەتییەکانى پزیشکى بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٢-٢٠٢٣) دەردەکات و لە وێسایتى
وەزارەت بڵاوى دەکاتەوە.
ڕێنماییەکە کە
ژمارە یەکى ساڵى ٢٠٢٢ى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستییە، لە ڕێکەوتى
(٦/٧/٢٠٢٢) بە ژمارە (11501) بە ئیمزاى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و
توێژینەوەى زانستى دەرچوە، پاڵپشتە بە بڕگەى دوەم لە مادەى (٣٥)ى یاساى ژمارە (١٠) ساڵى (٢٠٠٨)ى وەزارەتى خوێندنى
باڵا و توێژینەوەى زانستى و لەسەر پێشنیازى ئەنجومەنى کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان
بڕیارى دەرکرنى دراوە.
ئامانج لە دەرکردنى
ڕێنماییەکە ڕێکخستنى مەرج و ڕێکارەکانى پێشکەشکردن و شێوازى پێشبڕکێ و بەدیهێنانى
هەلى یەکسان و دادپەروەرو شەفافە لە پرۆسەى پێشکەشکردن و وەرگرتن لە ئەنجومەنى باڵاى
کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان و بەرزکردنەوەى ئاستى خوێندنى بۆردى پزیشکى و ڕەچاوکردنى
هاوسەنگى نێوان چەندایەتى و چۆنایەتى خوێندن و ڕاهێنان.
هەروەها
ئامانجێکى دیکە لە دەرکردنى ئەم ڕێنماییە دروستکردنى هەلى درێژەدانە بە خوێندنى بۆردى
پزیشکى بۆ پێشکەشکاران و پێگەیاندنى پزیشکى پسپۆڕ بۆ دامودەزگاکانى کەرتى تەندروستى
لە هەرێمى کوردستان و عێراق و ناوچەکە.
بۆ بینینی دەقی ڕێنماییەکان کلیک لەو لینکەی خوارەوە بکە:
https://gov.krd/mohe/publications/%DA%95%DB%8E%D9%86%D9%85%D8%A7%DB%8C%DB%8C%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86/?fbclid=IwAR3NLg_rZQ-EaWPDj5sLrpjhTv8gECEdSm_erlUb0FVO7-q7jIqXy9pj9mI