مالیکی و عامری بەجیا سەردانی هەرێم دەکەن

بڕیارە لە چەندڕۆژی داهاتوودا هەریەک لە مالیکی سەرۆکی دەوڵەتی یاسا و هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح سەردانی هەولێر بکەن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ماڵپەڕی (سپی) ڕاگەیاند " سەردانی ئەو دوو سەرکردە شیعەیەی چوارچێوەی هەماهەنگی، کە بەجیا بۆلای مەسعود بارزانی و سەرکردەکانی پارتی و دواتریش یەکێتی دەیکەن، بەمەبەستی گفتوگۆکردنە لەسەر پێکهێنانی حکومەت".

ئەو سەر چاوەیە وتیشی " ئەو سەردانیکردنە بەجیا دەکرێت، هەرچی مالیکییە بەجیا سەردانی ئەو سەرکردایەتییەی  کورد دەکات، هادی عامریش هاوشێوەی ئەو بەجیا سەردانی دەکات".

 
جۆینی کەناڵی سپی میدیا بکە لە تێلیگرام..

ئەمەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ مالیکی ڕایگەیاند، "زۆر نزیک بوونەتەوە لە دەستنیشان کردنی سەرۆک وەزیران".

ئەم سەردانی کردنانە لە کاتێکدا دەکرێت کە تا ئێستا سەرکردایەتی کوردیش زیاتر لە یەکێتی و پارتیا خۆی دەبینێتەوە تائێستا ڕێک نە کەوتوون بۆ دیاری کردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆک کۆما.

 



PM:05:31:12/07/2022