باوەڕ ناکەن دیمبلی چی لەگەڵ بەرشەلۆنە کردووە


عوسمان دیمبلی یاریزانی لاوی یانەی بەرشەلۆنە رازیبووە گرێبەستی لەگەڵ بەرشەلۆنە نوێ بکاتەوە.

دیمبلی لە کۆتایی مانگی رابردوو گرێبەستی ٥ ساڵەی لەگەڵ بەرشەلۆنە تەواو بوو، یانەکەی ئامادەیی نیشاندا گرێبەستی نێوانیان نوێ بکاتەوە، بەڵام ئەو بە ئۆفەرەکانی یانەکەی رازی نەبوو.

ئەمڕۆ ئەو یاریزانە رازی بووە تا ٢٠٢٤ گرێبەست لەگەڵ بەرشەلۆنە نوێ بکاتەوە ئەمەش دوای ئەوەی چاڤی ئامادەیی بۆ مانەوەی دەربڕی.

چاوەڕوان دەکرێت لە هەفتەی داهاتوو گرێبەستەکە رابگەیەنرێت و موچەیەکی کەمتر لەوەی رابردووی پێدەدرێت.

دیمبلی چەند یانەیەک هەوڵی گواستنەوەی دەدا بەڵام ئەو داوای موچەیەکی زۆری دەکرد.



PM:01:30:13/07/2022