ئەمڕۆ
چوارشەممە ١٣ ی حوزەیران، یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان داوا له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی
هەرێم ده‌كات ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی وه‌رزی خوێندن دوابخرێت.
عه‌بدولواحید
محه‌مه‌د، سه‌رۆكی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان به میدیای فەرمیی یەكێتی ڕایگه‌یاند
"ھه‌رچه‌نده ئه‌و واده‌یه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دیاریكردووه نه‌بووه
به بڕیار و به‌ره‌سمی رانه‌گه‌یه‌نراوه، به‌ڵام داوایان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی
ھه‌رێم كردووه به‌ھۆی گه‌رماوه ئه‌و واده‌یه دوابخرێت هاوشێوه‌ی ساڵانی رابردوو
له ١٥ی ئەیلولدا ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌ستپێبكاته‌وه".
کەناڵی سپی میدیا لە تێلیگرام جۆین بکە
سه‌رۆكی یه‌كێتیی
مامۆستایانی كوردستان ڕاشیگه‌یاند، كۆمه‌ڵێك پێداویستی په‌روه‌رده‌یی هه‌یه پێویسته
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئه‌و پێداویستیانه دابین بكات و كێشه‌ی میلاك و گواستنه‌وه‌ی
مامۆستایان یه‌كلایی بكرێته‌وه.
ئەوەش لە
کاتێکدادێت، کە بۆ ئه‌مساڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆ ته‌واوكردنی پرۆگرامی خوێندنی
په‌روه‌رده ٤ی ئەیلولی ٢٠٢٢ی پێشنیار كردووه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی خوێندنی
ئه‌مساڵ، به‌ڵام تاكو ئێستا پێشنیاره‌كه نه‌بوه‌ته بڕیاری ڕەسمی.