ئەمڕۆ هەینی ١٥ ی تەموز بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلاری ئەمەریکی نزمترین ئاستی تۆمار کرد.
ئاژانسە جیهان بڵاویانکردوە، ئەمڕۆ هەینی نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار، هەر ١ دۆلار ١٧ لیرەو ٤٧٥ قرش مامەڵەی پێوەکرا، کە بەهاکەی بەڕێژەی (٠.٢٢%) دابەزیووە.
لیرە بەدرێژایی ساڵی رابردوو نرخی لەو شێوەیە نزمی تۆمار نەکردووە.
قەیرانی دارایی و و قەیرانی ئابوری لەو وڵاتە بۆتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاکان بەشێوەی خەیاڵی ئەمەش بە هەرەشەیەکی گەورە لەسەر حکومەتی ئاک پارتی بە سەرۆکایەتی ئۆردوغان، دادەنرێت.