ئەمشەو هەینی ١٥ی حوزەیران، بەڕێوەبەرایەتی
کەشناسی هەرێم ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، پێشبینی دەکرێت ئەمشەو خۆڵبارین لە شارەکانی هەولێر
و کەرکوک و بەشێک لە ناوچەکانى گەرمیان، دروست دەبێت.
ڕاگەیاندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و
بوومەلەرزە زانی بەم شێوەیەی خوارەوە هاتووە:
ئەم شەو تۆزێکى سووک لە ناو شارى هەولێر و کەرکوک
و بەشێک لە ناوچەکانى گەرمیان دروست دەبێت و سبەى بەیانى ڕۆژی شەممە پلەکانى گەرمى
دابەزینێکى کەم بە خۆیەوە دەبینێت.