یاریزانێکی کورد یاری دژی لیڤەرپوڵ ئەنجامدا


یاریزانی کوردی یانەی کریستاڵ پاڵاسی ئینگلیزیی کاردۆ سدیق، لە یەکەم دەرکەوتنیدا لەم وەرزە، بە درێسی یانەی کریستاڵ پاڵاسی ئینگلیزییەوە بەرامبەر بە یانەی لیڤەرپوڵی دووەمی ئەم وەرزەی ئەوروپا یاری کرد.

یاریزانە کوردەکە درێسی ژمارە ٥٧ی پۆشی، یاریەکە لەوڵاتی سەنگا فورە ئەنجامدراو تێیدا لیڤەرپوڵ توانی ٢-٠ براوەبێت.

باوکی پێشتر رایگەیاندبوو خۆشترین رۆژی ژیانم ئەوەیە کاردۆ ببیننم بە درێسی یانەی کریستاڵ پاڵاسەوە بەرامبەر بە لیڤەرپوڵ یاری بکات.

کاردۆ سدیق کوردە و مانگی 9ی ئەمساڵ تەمەنی دەبێت بە 20 ساڵ ، لە دڵی بەرگری یاریی دەکات .






PM:02:18:18/07/2022