وێنە.. گەریلایەکی باشوری کوردستان لە شەڕی ئامێدی گیانی لەدەستدا

کاروان قادر شۆڕش ناسراو بە (زەردەشت)، لە هەرێمی زاب لە ناوچە سنورییەکانی پارێزگای دھۆک لە شەڕی نێوان تورکیا و پەکەکە گیانی لەدەستدا. 

هەندرێن شێخ ڕاغب ڕۆژنامەوان و نوسەر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند" هەواڵی شەهیدبوونی کاروان قادر شۆڕش رۆژێکی غەمگینە بۆ هەموو لایەکمان هاوبەشی خەمی خزمان و خانەوادەی کاکە کاروانین".

ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە

ئەوەشی خستەڕوو، دوێنێ کاروان قادر شۆڕش لە ناوچەی زاب بەرامبەر تورکیای "فاشیست" بە خوێن مێژووی نووسیووە.

کاروان خەڵکی ڕانییە و ماوەی (١٤) ساڵە پەیوەندی بەڕیزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)وە کردووە، ئەمڕۆش یەکەم ڕۆژی پرسەکەیەتی لە مزگەوتی کاکە مین عەزیز ئاغا لە قەزای ڕانیە.


AM:09:22:19/07/2022