بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" هۆکاری سه‌ره‌کی دواخستنی هه‌ڵبژاردن یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانه، چونکه سه‌رۆکی په‌رله‌مان ئاماده نییه هیچ دانیشتنێک به‌ڕێوه‌ببات که باسی مه‌سه‌له‌ی کۆمیسیۆن و درێژکردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی کۆمیسیۆن بکرێت".
خەسرۆ گۆران بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان دەربارەی کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم بە چاودێری نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لەسەر پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمان بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند" ئه‌و کۆبوونه‌وانه بۆ ئه‌وه بوو که ڕا و بۆچوونی لایه‌نه سیاسیه‌کان لێک نزیک بکرێنه‌وه، هەروەها به‌زووترین کات هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان بکرێت ، ڕاسته له‌هه‌ندێک خاڵ زۆر له‌یه‌کتر نزیکبووینه‌وه، به‌ڵام له یه‌ک دوو خاڵیشدا هێشتا بیروبۆچوونی جیاواز هه‌یه، ئه‌وه هۆکاری ئه‌وه‌یه که به‌داخه‌وه هه‌ڵبژارده‌کان له واده‌ی دیاریکراوی خۆیدا له‌لایه‌ن سه‌رۆکی هه‌رێمه‌وه که ١ی ١٠ یه ئه‌نجام نه‌درێت".
خەسرۆ گۆران زیاتر وتیشی" بڕیاردرا که ده‌رفه‌تی زیاتر بدرێته لایه‌نه سیاسیه‌کان به‌تایبه‌تیش پارتی و یه‌کێتی بۆئه‌وه‌ی زیاتر کۆببینه‌وه سه‌باره‌ت به خاڵه ناکۆکه‌کانی نێوانمان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕوونه له‌لای هه‌موو لایه‌نه‌سیاسیه‌کان، وه لای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش که ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه دواده‌خرێت، چونکه هه‌تائێستا هیچ ئاماده‌کاری یاسایی نه‌کراوه له‌په‌رله‌مان، هه‌روه‌کو ئاشکرایه کۆمیسیۆنیش پێویستی به‌کاته بۆئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه ئه‌نجام بدات، کۆمیسیۆن ده‌ڵێت لانی که‌م شه‌ش مانگمان پێویسته واته هه‌تا ١ی ١٠ نزیکه‌ی دوو مانگ و شتێک ماوه که فریا ناکه‌وین".
سەبارەت بەوەی ئایا پارتی و یه‌کێتی له‌م هه‌ڵوێسته‌دا کۆکن له‌سه‌رئه‌وه‌ی که کۆمیسیۆن فریا ناکه‌وێت و هه‌ڵبژاردن دواده‌که‌وێت؟
بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت" ئه‌ی ئه‌گه‌ر کۆمیسیۆن شه‌ش مانگی له‌به‌رده‌ست نه‌بێت له ٩ مانگ لەمەوبەر کە ئه‌و واده‌یه دیاریکراوه بۆ ١ی ١٠، ئه‌وکاته کۆمیسیۆن وتی ده‌توانین له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا ئاماده‌کاری بکه‌ین، به مه‌رجێک واده‌ی یاسایی کۆمیسۆن له په‌رله‌مان نوێ بکه‌نه‌وه که‌چی هه‌تائێستاش نه‌کراوه، هه‌موولایه‌ک ده‌زانین که ١ی ١٠ هه‌ڵبژاردنه‌کان ناکرێت، هیچ ڕێککه‌وتنێکیش نییه له‌نێوان لایهنهسیاسیهکاندا، به‌ڵام وادیاره هه‌ڵبژاردنه‌کان دواده‌خرێت جا چه‌ند دواده‌خرێت؟ ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لایه‌نه‌سیاسیه‌کانی ناوپه‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاتی ناوپه‌رله‌مان که به‌زووترین کات بتوانن ئه‌و ئه‌رکانه‌ی له‌سه‌ر شانیانه جێبه‌جێی بکه‌ن بۆئه‌وه‌ی واده‌یه‌کی تر دیاری‌بکرێت بۆ هه‌ڵبژاردن".
ئاماژەی بەوەشکرد، خۆنابێت زۆر دوابخرێت ده‌کرێت چه‌ند مانگێک، به‌ڵام هه‌تا هه‌تایه خۆناکرێت، ئه‌مساڵ زه‌حمه‌ته هه‌ڵبژاردن بکرێت، هه‌رچه‌نده وه‌کو ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌واده‌ی خۆیدا بکرێت.
بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان یەکێتی بە هۆکاری دواخستنی هەڵبژاردنەکان ناوبرد و لەو ڕووەوە وتی" هۆکاری سه‌ره‌کی دواخستنی هه‌ڵبژاردن یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانه، چونکه سه‌رۆکی په‌رله‌مان ئاماده نییه هیچ دانیشتنێک به‌ڕێوه‌ببات که باسی مه‌سه‌له‌ی کۆمیسیۆن و درێژکردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی کۆمیسیۆن بکرێت".