دادگای فیدراڵی لەسەر دۆسییەی تۆمارە دەنگییەکانی مالیکی هاتە دەنگ

ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ی حوزەیران، دادگای فیدراڵی لەبارەی تۆمارە دەنگییە دزەپێکراوەکانی مالیکی دەڵێت، "لێکۆڵینەوەی یاسایی لەو بابەتە دەکرێت".
 

لە ڕوونکردنەوەیەکدا بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئەوەشی ڕ ایگەیاند، " دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ داواکارییەکی پێگەیشتووە کە پێشکەش بە داواکاری گشتی کراوە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی سەبارەت بە تۆمارە دەنگییە دزەپێکراوەکانی نوری مالیکی."  

ئەوەش هاتووە، لە ئێستادا لێکۆڵینەوەی یاسایی لەسەر ئەو بابەتە دەکرێت."  

لەم ماوەیەی دوایدا چەند تۆمارێکی دەنگی مالیکی بڵاوبۆتەوە کە هێرشدەکاتە سەر موقتەدا سەدر و چەند لایەنێکی تر ئەمەش کێشەی گەورەی سیاسی دورستکردووە و سەدریش سورە لە پەیامەکانیدا لەسەر رێگا نەدان بە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران جارێکی تر لەلایەن مالکیەوە.





PM:03:19:19/07/2022