روونكردنەوەیەك لە ئەدهەم بارزانییەوە

 
بارەگای ئەدهەم بارزانی رەتیدەكاتەوە ناوبراو هیچ كێشەیەكی لەگەڵ مەسعود بارزانی ئامۆزای و پارتی دیموكراتی كوردستاندا هەبێت و دەڵێن، ئەو هەواڵانەی بڵاوكراونەتەوە بۆ مەرامی سیاسییە.

بارەگای ئەدهەم بارزانی لە روونكردنەوەیەكدا كە وێنەی بۆ (ٍسپی) ناردووە رایگەیاندووە "سەبارەت بەكێشەكانی ئەم دواییانەی ئەدهەم بارزانی و ھەندێك لە بەرپرسەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەهەندێك پەیج هەواڵیكی گوماناوی بڵاوكراوەتەوە، گوایە كێشەی كەسی و ماڵی هەبووە و بەوهۆیەوە ئەدهەم بارزانی دەیەوێت تۆڵە بكاتەوە".

روونكردنەوەكە ئاماژەی بەوەكردووە "ئەو هەوڵانە ناراستن و بێ ناوەرۆكانە و بۆ مەرامی سیاسییەو دەیانەوێت ئاراستەی رووداوەكان بگۆڕن".

لە چەند رۆژی رابردوودا بڵاوكرایەوە كە پارتی دیموكراتی كوردستان رێگەی نەداوە ئەدهەم بارزانی لە ئێرانەوە بگەڕێتەوە هەرێمی كوردستان.



PM:10:37:19/07/2022