وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئیدانەی تۆپبارانی زاخۆ دەكات و دەڵێت "لەم بابەتەدا درێغی لە هیچ هاوكاری و یارمەتیەك ناكات".
ناصر كەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی كاروباری دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "توپبارانكردنی شاری زاخۆ لە عێراقی كە بووە هۆی كوشتن و برینداربوونی ژمارەیەك خەڵكی مەدەنی، ئیدانە دەكەین".
كەنعانی روونیكردۆتەوە "كۆماری ئیسلامی ئێران ئاسایشی عێراق بە ئاسایشی خۆی دەزانێت و لەم بابەتەدا درێغی لە هیچ هاوكاری و یارمەتیەك ناكات".
پاشنیوەڕۆی دوێنێ ناوچەیەكی گەشتیاری لە سنوری قەزای زاخۆ تۆپباران كرا و بەهۆیەوە ژمارەیەك گەشتیار كوژران و برینداربوون، سەرجەم بەرپرسانی عێراق و كوردستان سوپای توركیا بەو رووداوە تۆمەتبار دەكەن، وەزارەتی دەرەوەی توركیاش ئەو تۆمەتباركردنەی رەتكردەوە.