هەولێر.. ١٥ بەنزینخانەی دیکە بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی خراپ سزادران

 پارێزگای هەولێر ئاشکرایکرد، تەنها لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا ١٥ بەنزینخانەی دیكە بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی خراپ و دەستكاریكردنی كوالیتییەكەی سزادران و ڕێكاری یاسایی لەبەرامبەر خاوەنەكانیان گیراوەتەبەر.

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە، پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لە ڕۆژی لە ١٧ حوزەیران تا ٢١ی حوزەیران، بەهۆی خراپی ئەو بەنزینەی دەیفرۆشن بەهاووڵاتیان و لەبەرامبەر دەستكاریكردنی كوالیتی بەنزین،15 بەنزینخانەی دیكە لە هەولێر ودەوروبەری لەلایەن لیژنەی پشكنین و چاودێریكردنی بەنزینخانەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی هەولێر سزادراون و ڕێكاری یاسایی لەبەرامبەر خاوەنەكانیان گیراوەتەبەر.

 

هەر لە ڕاگەاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، لەسەرەتای مانگی (٦)ی ئەمساڵ تا ئەمڕۆ كۆی گشتی ئەو بەنزینخانەی سزادراون (١٥١) بەنزینخانەن، لەو ژمارەیەشدا (٦ بەنزینخانە بەهۆی دووبارەكردنەوەی سەرپێچی و دەستكاریكردنی كوالیتیی و فرۆشتنی بەنزینی خراپ بەهاووڵاتییان، ناوەكانیان بڵاو دەكەینەوە.

 

ناوی بەنزینخانەكان:-

 

یەكەم/ وێستگەی كلاس

 

دووەم/ وێستگەی سەیداوە

 

سێیەم/ وێستگەی كوردستان

 

چوارەم/ وێستگەی هامان

 

پێنجەم/ وێستگەی ڕزگاری

 

شەشەم/ وێستگەی بەهاری نوێ



PM:06:59:21/07/2022