هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح
داوا لە موقتەدا سەدر دەکات، چاوپۆشی لە تۆمارە دەنگییە دزەپێکراوەکانی مالیکی
بکات .
عامری لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند،
"ئومێد دەکەم موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر چاوپۆشی بکات لە تۆمارە دەنگیە
دزەپێکراوکان."
سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح دەشڵیت،
" بەمەبەستی پاراستنی سەقامگیری و گێڕانەوەی سەروەریی نیشتیمانی پەلە بکرێت لە
هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق."