ئەردۆغان: جوڵەی كەشتییەكان بۆ گواستنەوەی گەنمی ئۆكرانیا دەست پێدەكات


رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا رایدەگەیەنێت، لە رۆژانی داهاتوو جوڵەی كەشتییەكان بۆ گواستنەوەی گەنمی ئۆكرانیا بۆ ناوچە جیاوازەكانی جیهان لە دەست پێدەكات، بەردەوامیش دەبن لە كاركردن بۆ چەسپاندنی ئاشتی لە نێوان رووسیا و ئۆكرانیا.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا رۆژی شەممە لە میانی پێشكەشكردنی وتارێك رایگەیاند، لە رۆژانی داهاتوو جوڵەی كەشتییەكان بۆ گواستنەوەی گەنمی ئۆكرانیا بۆ ناوچە جیاوازەكانی جیهان لە دەست پێدەكات، بەردەوامیش دەبن لە كاركردن بۆ چەسپاندنی ئاشتی لە نێوان رووسیا و ئۆكرانیا.

ناوبراو وتی "هەواڵی خۆش لەبارەی پڕۆسەی ئاشتی لە نیوان مۆسكۆ و كیێڤ هەیە، رەنگە لە داهاتوودا لەسەر ئاستی سەرۆكایەتی كۆبوونەوە بكرێت، بۆ ئەمە هەوڵی جدی و بەردەوام هەیە". 

رۆژی هەینی لە شاری ئیستەنبۆڵ، بە ئامادەبوونی سەرۆك كۆماری توركیا، سكرتیری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان، بەرپرسانی رووسی و ئۆكرانی، مەراسیمی واژووكردنی رێككەوتنی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا لە بارەی دەستپێكردنەوە بە هەناردەكردنی دانەوێڵە بۆ جیهان بەڕێوەچوو ئەمەش دوای هەڵگیرسانی جەنگی ئۆكرانیا، نرخی دانەوێڵە لە جیهان بەرزبووەتەوە، بەهۆكاری ئەوەی ئۆكرانیا یەكێك لە سەرچاوەكانی دانەوێڵەی جیهانە، ئەم رێككەوتنەش بۆ هەناردەكردنی 20 ملیۆن تۆن دانەوێڵەی ئۆكرانیایە، لە رێگەی بەندەرەكانیەوە بۆ جیهان.

ڤۆڵۆدیمێر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا، دوای واژۆكردنی رێككەوتنی نێوان مۆسكۆ و كیێڤ، رایگەیاند، وڵاتەكەی ئامادەیە بە بڕی 10 ملیار دۆلار گەنم هەناردەی بازاڕەكانی جیهان بكات و وتی "دەتوانین لەبەردەم شەڕدا خۆڕاگر بین، لە ئێستادا خاوەنی پتر لە 20 ملیۆن تۆن گەنمی عەمباركراوین".




AM:12:19:24/07/2022