بەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە
لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری بەسەردا هات و بەهاکەیان ڕووی لە دابەزین کرد.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە ١٠٣
دۆلار و ٦١ سەنت مامەڵەی پێوەی دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٠٣ دۆلار و ٨٦
سەنت بوو.
ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە
هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە
٩٥ دۆلار و ٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٩٦ دۆلار و ٣٥
سەنت مامەڵەی پێوە دەکرا.
لە ماوەی رابردوودا نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە
سەروو (١٣٠) دۆلار، بەڵام بەهۆی زیادبوونی ئەگەرەکانی رێککەوتن لە نێوان روسیا و ئۆکرانیا
بەهاکەی دابەزیووە، بەڵام بەراورد بە ساڵانی پێشوو نرخەکەی لە بەرزیدایە، کە بەردەوام
لە سەرووی (١٠٠) دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.