پۆلیسی سلێمانی سێ تۆمەتبار دەستگیركرد كە دزییەكی "جیاواز"یان كردووە


پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، مەفرەزەكانی‌ نوسینگەی‌ ڕاپەڕینی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ نەهێشتنی‌ تاوان سێ تۆمەتباریان دەستگیركرد كە بۆری‌ ڕاكێشانی‌ ئاوی‌ سەرەكی‌ تاسڵوجە - سلێمانیان دزیبوو.

پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "دوای‌ ئەوەی‌ لەنوسینگەی‌ ڕاپەڕینی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ نەهێشتنی‌ تاوان سكاڵای‌ یاسایی تۆماركرا كە ژمارەیەكی‌ زۆر بۆری‌ ڕاكێشانی‌ ئاوی‌ سەرەكی‌ تاسڵوجە - سلێمانی دزراوە، دەستبەجێ هێزەكانی‌ پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكرد، دوای‌ لێكۆڵینەوەكان دەركەوت كە تۆمەتبارەكان بۆرییەكانیان بردۆتە شاری‌ هەولێر كە نرخەكەی‌ 80 هەزار دۆلارە (هەشت دەفتەر)ە".

پۆلیسی ئاماژەی بەوەكردوە "دوای‌ وەرگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوەر، لەماوەیەكی‌ كەمدا توانرا سێ تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەكانی‌ نوسینگەی‌ ڕاپەڕینی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ نەهێشتنی‌ تاوانەوە دەستگیربكرێن‌، هەروەها بەهاوكاری‌ پۆلیسی‌ هەولێر توانرا دەست بگیرێت بەسەر بۆرییەكانداو بگەڕێنرێتەوە بۆ شاری‌ سلێمانی‌".





PM:10:08:24/07/2022