لە سێ رۆژی یەكەمی دەستپێكی خوێندن ئەم رێنماییانە جێبەجێ دەكرێت


وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە سێ رۆژی یەكەمی دەستپێكی خوێندنی ئەمساڵ، چەند رێنماییەك جێبەجێ دەكرێن.

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٤ی۷ی۲۰۲۲، بەسەرپەرشتی ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەئامادەبوونی بریكاری وەزارەت و ئەندامانی ئەنجومەنی وەزارەت كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت بەرێوەچوو، لە كۆبوونەوەكەدا  چەند پرسێكی گرنگ تاوتوێكرا و بریاردرا.

وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوەكردووە "رێكەوتی ١٣ ی ٩ دەوامی فەرمی ساڵی نوێی خوێندن دەست پێدەكات و سێ رۆژی سەرەتای دەوام بۆ هەڵمەتی هۆشیاری بێت لەسەر چەند بابەتێك كە وەك دەوامی فەرمییە ، پاشان ١٧ی ٩ی ٢٠٢٢ یەكەم رۆژی وانە وتنەوەی فەرمی دەبێت". 

هەروەها دەڵێت "پرۆژەی گۆڕینی شێوازی وانە وتنەوە لە چەند قوتابخانەیەكی كوردستان وەك pilot project دەبێت، راسپاردنی بریكاری وەزیر بۆ سەرپەرشتیكردنی چەند ۆركشۆپێك سەبارەت بە سیستمی تاقیكردنەوەكان".

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە "پەسەندكردنی رێكخستنەوەی رێكارەكانی دانانەوە و دانانی وانەبێژانی دانەمەزراو، بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی پلانی كاری ساڵی نوێی خوێندن، پەسەندكردنی ساڵنامەی خوێندنی باخچە و قوتابخانە و خوێندنگە و پەیمانگەكانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە".




PM:10:54:24/07/2022