لەبارەی هێرشەکەی سەر زاخۆ
ئەنجومەنی ئاسایش پشتگیری لێکۆڵینەوە دەکات


ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەرکۆنەی هێرشەکەی گوندەکەی زاخۆی کرد و پشتگیری لێکۆڵینەوە دەکات بۆ دیاریکردنی لایەنی هێرشبەر.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەرکۆنەی هێرشەکەی بۆ سەر پارێزگای دهۆک دەکات و دەشڵێت، "پشتیوانی سەربەخۆی و سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق دەکەین."

ئەنجومەنی ئاسایش ئاماژەی بەوەشکردووە له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانی هێرشه‌كه‌دا پشتیوانی له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق دەکەن و داواش له‌ هه‌موو وڵاتانی ئه‌ندام دەکەن هاوكاری حكومه‌تی عێراق بكه‌ن بۆ پاڵپشتی له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان.

سبەی سێشەممە ٢٦ی تەمووز ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی دانیشتنێکی بەپەلە ئەنجامدەدات لەبارەی هێرش و دستدرێژییەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق لەسەر داوای حکومەتی عێراق و وەفدێکی باڵای عێراق بە سەرۆکایەتی د. فواد حسێن بەرەو نیوۆرک رێککەوتن.



AM:01:29:26/07/2022