ئەمڕۆ سێشممە ٢٦ی تەموزی ٢٠٢٢ نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری بەسەردا هات و بەهاکەیان ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.
لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە ١٠١ دۆلار و ٥٥ سەنت مامەڵەی پێوەی دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٠٠ دۆلار و ١٩ سەنت بوو.
هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٩٨ دۆلار و ٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٩٦ دۆلار و ٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرا.
لە ماوەی رابردوودا نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە سەروو (١٣٠) دۆلار، بەڵام بەهۆی زیادبوونی ئەگەرەکانی رێککەوتن لە نێوان روسیا و ئۆکرانیا بەهاکەی دابەزیووە، بەڵام بەراورد بە ساڵانی پێشوو نرخەکەی لە بەرزیدایە، کە بەردەوام لە سەرووی (١٠٠) دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.