په‌رله‌مانی كوردستان لەبارەی هێرشه موشه‌كیه‌كه‌ی دوێنێی سه‌ر كێڵگه‌ی كۆرمۆر پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئه‌ركی حكومه‌تی عێراقە ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه ده‌ستگیربكه‌ن و روبه‌ڕوی یاسایان بكاته‌وه".
په‌رله‌مانی كوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه" به‌داخه‌وه جارێكی دیكه گروپه له یاسا ده‌رچووه گێره‌شێوێنه‌كان هێرشیان كرده‌وه سه‌ر كێڵگه‌ی كۆرمۆر، ئه‌وه‌ش درێژكراوه‌ی زنجیره‌یه‌ك هێرشی ترسنۆكانه‌یه بۆسه‌ر ژێرخانی وزه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كان و ده‌ستوری عێراقی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك فه‌راهه‌م كراوه".
لە بەشێکی تری بڵاوکراوەکەدا پەرلەمانی کوردستان داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كات، پابه‌ندییان به هه‌ماهه‌نگییه‌كانیان له‌گه‌ل حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان زیاتر بكه‌ن، ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌ی كه له‌و ناوچانه دروستبووه پڕ بكه‌نه‌وه.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، ئه‌ركی حكومه‌تی عێراقیشه به‌په‌له ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه ده‌ستگیربكات و ڕووبه‌ڕوی یاسایان بكاته‌وه، هه‌موو رێكارێك بگیرێته‌به‌ر بۆ رێگریكردن له‌و گروپه له یاسا ده‌رچوانه له دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره هێرشانه.
په‌رله‌مانی كوردستان ده‌شڵێت" دامه‌زراوه‌كانی وزه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی یاساكانی كوردستان و له چوارچێوه‌ی ده‌ستوری عێراق بنیاتنراون و موڵكی خه‌ڵكی هه‌موو عێراقن، ماف و ده‌سكه‌وتی خه‌ڵكی كوردستانن، بۆیه پێویسته پارێزگاری ته‌واویان لێبكرێت، بۆ ئه‌مه‌ش لێژنه‌كانی ناوچه كوردستانییه‌كان و وزه و سامانه سروشتییه‌كان و ناوخۆ و پێشمه‌رگه راده‌سپێرین تا له‌گه‌ل لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان به‌دواداچوونی ورد بكه‌ن له هۆكاری دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره هێرشانه و چۆنیه‌تی زامنكردنی زیاتری ئاسایشی دامه‌زراوه‌كانی ژێرخانی ئابوری ھه‌رێمی كوردستان".