نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری بەسەردا هات و بەهاکەیان ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.

لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە ٩٩ دۆلار و ٥٠ سەنت مامەڵەی پێوەی دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٩٩ دۆلار و ٤٦ سەنت بوو.


هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٩٥ دۆلار و ٢٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٩٤ دۆلار و ٩٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرا.

لە ماوەی رابردوودا نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە سەروو (١٣٠) دۆلار، بەڵام بەهۆی زیادبوونی ئەگەرەکانی رێککەوتن لە نێوان روسیا و ئۆکرانیا بەهاکەی دابەزیووە، بەڵام بەراورد بە ساڵانی پێشوو نرخەکەی لە بەرزیدایە، کە بەردەوام لە سەرووی (١٠٠) دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.


AM:08:32:27/07/2022