لە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم گردبوونەوە و ناڕەزایەتی دەستیپێکرد

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بەشێک لە فەرمانبەرانی گرێبەست لە شاری هەولێر لە بەردەم بینای ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم گردبوونەوە و داوای دامەزراندنی هەمیشەیی دەكەن.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئەمڕۆ ٢٧ی تەموزی ٢٠٢٢ فەرمانبەرانی گرێبەستی بەشێك لە شار و شارۆچكەكان لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان ئەنجام دا و داوای بە هەمیشەیی بوون لە حكومەت دەكەن، بە پێچەوانەوە لەسەر داواكارییەكەیان بەردەوام دەبن.

ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە

لە هەرێمی كوردستان نزیكەی (٢٥) هەزار فەرمانبەری گرێبەست هەن، هەتا ئێستا نەكراون بە هەمیشەیی و لە ماوەكانی ڕابردووشدا چەندین جار مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەرێم خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییان سازکردووە، بەڵام تا ئێستا حكومەتی هەرێم وەڵامی داواكارییەكانیانی نەداوەتەوە.


AM:11:38:27/07/2022