"هەوڵێكی دیكە بۆ هێرشكردنەوە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر پوچەڵكرایەوە"


سەرۆكایەتی ئەركانی ھێزەكانی حەفتا رایدەگەیەنێت، هەوڵێكیان پوچەڵكردۆتەوە بۆ هێرشكردنەوە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر.

سەرۆكایەتی ئەركانی ھێزەكانی حەفتا لەڕاگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، دوای گەڕان و بەدواداچوونی ورد لە رۆژی ٢٥ ی تەممووزی ٢٠٢٢ لێكۆڵینەوەكان چڕتركرانەوەو سەرئەنجام ئەمڕۆ ٢٧ تەممووزی ٢٠٢٢ ھێزێكی لیوای ١٦ دوای پشتبەستن بە زانیاری ھەواڵگری و وەرگرتنی رەزامەندی سەرۆكایەتی ئەركانی ھێزەكانی حەفتا، ئۆپراسیۆنیان ئەنجامدا و لەسەعات 5.30  دەقەی ئەم ئێوارەیە  توانرا بگەنە ئەو ئامانجەی كە شوێنی تەقاندنی مووشەكەكان بووە.  

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوكردوە "مووشەكەكان لەسەر ئۆتۆمێلێكی جۆری كیا جێگیركرابوو بەشێوەیەكی دەستكرد ئامادەكرابوو تا جارێكی تر كۆرمۆر بكرێتەوە ئامانج و توانرا پیلانەكە پوچەڵ بكرێتەوە و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێل و مووشەكەكان بگیرێت".  



PM:11:25:27/07/2022