بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، هەر بەرمیلێك نەوتی برێنتی دەریای باكوور نزیكەی 10 سەنت دابەزی و بە 107 دۆلار و چوار سەنت مامەڵەی پێوەكرا.
ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، هەر بەرمیلێك نەوتی برێنتی دەریای باكوور نزیكەی 10 سەنت دابەزی و بە 107 دۆلار و چوار سەنت مامەڵەی پێوەكرا، لەكاتێكدا رۆژی رابردوو لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكان بە 107 دۆلار و دوو سەنت مامەڵەی پێوەدەكرا و دواتر تاوەكو نزیكەی 107 دۆلار و 15 سەنت بەرزبووەوە.