نرخی زێڕ گەیشتە ئاستێكی پێوانەیی لە بەرزبوونەوە


ئەمڕۆ هەینی دوای كردنەوەی بازاڕەكانی ئاسیا، نرخی زێڕ بەردەوام بوو لە بەرزبوونەوەكانی رۆژی رابردووی خۆی و گەیشتە ئاستێكی پێوانەیی لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا و هەر ئۆنسەیەك بە 1760 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا. 

دوێنێ لە دوای كردنەوەی بازاڕەكانی ئاسیا نرخی زێڕ بەرزبووەوە و هەر ئۆنسەیەك بە 1737 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا، ئەوەش لەكاتێكدابوو لە دوو هەفتەی رابردوودا بۆ ئاستی 1690 دابەزی بوو.
 
بەیانیی ئەمڕۆش هەینی بەكاتی هەولێر، هەر ئۆنسەیەك زێڕ بە 1760 دۆلار و 90 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.



AM:09:47:29/07/2022