رۆناڵدۆ تووڕە بوو، هێرشی توند دەکات


هاندەرانی ئەتلەتیکۆ مەدرید پەیامێکی تایبەتیان ئاڕاستەی ئەستێرەی پورتوگالی کریستیانۆ رۆناڵدۆ کرد، یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتد، لە یارییەکی دۆستانەدا لەنێوان تیپەکانی و دیپۆرتیڤۆ نومانسیا، رۆژی چوارشەممە، لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی هەردوو یانە بۆ دەستپێکردنی وەرزی نوێ.

هاندەرانی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە یاریگاکاندا بەرامبەر کریستیانۆ رۆناڵدۆ لافیتەیەکیان بەرزکردەوە کە لەسەری نووسرابوو: "کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەخێرهاتن ناکرێت"، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ رەتکردنەوە بۆ پەیوەندیکردن بە  یانە ئیسپانیەکەوە.

ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە هێشتا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ سوورە لەسەر جێهێشتنی ڕیزەکانی یونایتد، بەڵام لە هەمان کاتدا یانە گەورەکانی ئەوروپا نایانەوێت ئەو یاریزانە بخەنە نێو ڕیزەکانی وەک چێڵسی و بایرن میونشن و هەروەها ئەتلەتیکۆ مەدرید.

رۆناڵدۆ لە وەڵامی هاندەرانی ئاتلەتیکۆمەدرید دا کە رۆژنامەکان باس لەوە دەکەن وێستگەی داهاتووی ئەو یانەیە  نوسیویەتی:" مەحاڵە ئەگەر ڕۆژنامەکان ڕۆژێک باسی من نەکەن یان پارە پەیدا نەکەن.. دەزانن ئەگەر درۆ نەکەن ناتوانن سەرنجی خەڵک ڕابکێشن - بڕۆ، ڕۆژێک دێت بەدەستی دێنیت هەندێک هەواڵی ڕاستەقینە."



PM:01:12:29/07/2022