وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایدەگەیەنێت" (٢١) بەنزینخانەی دیکە بەهۆی خراپی فرۆشتنی بەنزین و دەستکاریکردنى كوالیتییەکەى سزادران".
بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم، لیژنەی پشکنین و چاودێریکردنی بەنزینخانەکان، لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا، (١٧٢) بەنزینخانەیان بەهۆی ساختەکردنی کوالێتی بەنزین سزا داوە.
دەقى راگەیەنراوەکە:
٢١ بەنزینخانە لە هەولێر و دەورووبەری بەهۆی فێڵکردن و دەستکاریکردنی کوالێتی بەنزین و فرۆشتنی بە خەڵک سزا دران.
ئەم شەش بەنزینخانەی خوارەوە، بۆ جاری دووەمە کوالێتی بەنزین ساختە دەکەن و بە خەڵک دەفرۆشنەوە:
- وێستگەی ئارام محەمەد
- وێستگەی ژیلوان
- وێستگەی جێگر
- وێستگەی زێڕ
- وێستگەی سەیداوە
- وێستگەی يارا (میهن)
لیژنەی پشکنین و چاودێریکردنی بەنزینخانەکان، لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا، (١٧٢) بەنزینخانەیان بەهۆی ساختەکردنی کواڵیتی بەنزین سزا داوە.