نرخی نەوت بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە

کەمێک پێش ئێستا بەهای نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری بەرچاوی بەسەردا هات و نرخەکەیان ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.

لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە ١٠٥ دۆلار و ١٩ سەنت مامەڵەی پێوەی دەکرێت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٠١ دۆلار و ٨٣ سەنت بوو.


هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ١٠٠ دۆلار و ٥٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٩٦ دۆلار و ٤٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرا.

لە ماوەی رابردوودا نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە سەروو (١٣٠) دۆلار، بەڵام بەهۆی زیادبوونی ئەگەرەکانی رێککەوتن لە نێوان روسیا و ئۆکرانیا بەهاکەی دابەزیووە، بەڵام بەراورد بە ساڵانی پێشوو نرخەکەی لە بەرزیدایە. 


PM:07:01:29/07/2022