ئەمڕۆ یەک شەممە نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری بەرچاوی
بەسەردا هات و نرخەکەیان ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە ١٠٤
دۆلار مامەڵەی پێوەی دەکرێت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٠١ دۆلار و ٨٣ سەنت
بوو.
ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە
هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە
٩٨ دۆلار و ٣٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٩٦ دۆلار و
٤٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرا.
لە ماوەی رابردوودا نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە
سەروو (١٣٠) دۆلار، بەڵام بەهۆی زیادبوونی ئەگەرەکانی رێککەوتن لە نێوان روسیا و ئۆکرانیا
بەهاکەی دابەزیووە، بەڵام بەراورد بە ساڵانی پێشوو نرخەکەی لە بەرزیدایە.