حەسەن زیرەکی دووەم ئەو یارمەتیای دەستم کەوتووە دابەشی دەکەم بەسەر هەژاراندا

حەسەن زیرەکی دووەم لە کورتە ڤیدییۆیەکدا  پەیمانێك بڵاو دەکاتەوە و بە هەموو هەژار و نەداران دەڵێت "ئەو یارمەتیای دەستم کەوتووە دابەشی دەکەم".

 

خەڵکی لەکەکان پێشوازی لە ئیلخانی بابەگی دەکەن کە لە چەند رۆژی رابردوودا ڤیدیۆی بەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەوە و ملیۆنان بینەری هەبووە، لە ڤیدیۆکەدا ئێلخانی بابەگی لەلای خۆیەوە دەڵێت، دەستان خۆشبێت بۆ ئەو پێشوازییە گەرمە و بۆئەوەی کە یارمەتیتان داوم، دڵنیابن ئەو یارمەتییە دانە دانە دابەش بکەم بەسەر ئەوانەی کە پێویستییان پێیەتی و لە نەداری و هەژاریدان.

 

کەسێک کە لە ڤیدیۆکەیدا دەر کەوتووە دەڵێت  "دەستی هەمووتان خۆشبێت ڤیدیۆکانی نزیکی ٣٠ ملیۆن بینەریان هەبووە و سوپاستان دەکەم، و هەموومان خەریکین هاوکاری دەکەین تا لەو هەژاری و نەدارییە بێتە دەرەوە، لە ژیاندا تەنها مرۆڤایەتی گرنگە".

 

کەسێکی دیکەش دەڵێت "ئەم پیاوە لەبەر ئەوەی خۆی زۆر تەنگ و پەژارە و هەژاری بینیوە بۆیە دەڵێت کە یارمەتی هەموو ئەوانە دەدەم کە لە هەژاریدا بوون".

 

هەر لە ڤیدیۆکەد ا سوپاسی ئەوانە دەکەن کە هاوکاری ئەم پیاوەیان کردووە تا واز لە ماددەی هۆشبەر بهێنێت و هیواخوازن هەموو ئەوانەی ئالودەن پێوەی رزگاری ببێت لێی.

ئیلخانی لە ماوەی ڕابردوو دا گۆرانییەکی بڵاوکرایەوە، هەرچەندە لە دۆخێکی تەندروستی خراپ دا بوو، بەڵام دەنگە خۆشەکەی کەهاوشێوەی هونەرمەندی گەورە حەسەم زیرەک بوو بەملیۆنان خەڵک بینەری بوون و ئامادەی خۆیان پشانداکە لەو دۆخە دەربچێتە، وەک ئەوەی  لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت دۆخی ئەم هونەرمەندا باشترە لە جاران .













































PM:01:22:31/07/2022