کەسێک دزی لە ماڵی خوا دەکات

ئەمڕۆ یەک شەممە بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس ئەو دوو کەسە مۆلیدەى مزگەوتێکیان لە نوری مێرگەپان دزیوە و  دانیان ناوە بەتاوانەكەیاندا

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سورداش دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە دزیان  لە مزگەوتێکی سنوری مێرگەپان کردبوو

دوای ئەوەی سكاڵاتۆماركرا كە مۆلیدەی مزگەوتێك لە مێرگەپان دزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردوو دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی سورداشەوە بە هاوكاری ئاسایشی سورداش  تۆمەتباران بدۆزرێنەوە.

لەئێستادا تۆمەتباران (ب ،ح ، ع لەدایكبووی 1991 ، ع ، ك، م  لەدایكبووی 1979 بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و دانیان ناوە بەتاوانەكەیاندا

ئەوەش لەکاتێدایە دیاردەی دزینی کەلو پەلی مزگەوتەکان و نوێژ خوێنان بووەتە دیاردەیەکی باو لەناو هاوڵاتیاندا.

 



PM:02:01:31/07/2022