دەرماڵەی ئەم توێژە فراوانەوە بریار درا


بەرپرسێكی پەروەردەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت "بۆ مووچەی مانگەكانی تەمموز و ئاب ئەو مووچەخۆرانەی لە خوێندنگەكاندا دەوام دەكەن جگە لە پاسەوان و باخەوانەكان، دەرماڵەی هاتوچۆكەیان دەبڕدرێت".

ئامانج سلێمان، بەڕێوەبەری ژمێریاریی لە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕۆژهەڵات لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە (تۆڕی میدیایی ئێستا)ی ڕاگەیاند "بۆ مووچەی مانگەكانی تەمموز و ئاب ساڵانە بەپێی ڕێنمایی دارایی دەرماڵەی هاتوچۆی مامۆستا و فەرمانبەران و یەكەی ئیداریی كە لە خوێندنگەكاندا دەوامدەكەن جگەلە پاسەوان و باخەوانەكان دەبڕدرێت".

ناوبراو ئاشكرایكرد "دەرماڵەكە بۆ ناوشار بڕی ٢٠ هەزار دینار خەرجدەكرێت و بەپێی شوێنی جوگرافیاش بۆ ناوچەكانی دەرەوە دەگۆڕدرێت كە ساڵانە لە پشووی هاویندا دەرماڵەی هاتوچۆ دەبڕدرێت".




PM:11:28:31/07/2022