ئەمڕۆ
دووشەممە لەدوای داواکاردنی موقتەدا سەدر بۆ گۆڕینی سیستمی سیاسیی عێراق، ئەندامێکی
مەکتەبی سیاسیی پارتی لە دژی دەوەستێتەوە و دەڵێت، سیستمی سیاسیی ئێستا و دەستور
ته‌نها به میکانیزمی دەستوریی تەوافوقی دەگۆڕدرێت، نه‌ك بۆچوونی کەسیی.
کەناڵی سپی میدیا لە تێلیگرام جۆین بکە..
هۆشیار زێبارى،
ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسیى پارتى ئەمڕۆ له تویتێكدا ڕایگەیاند، "سیستمی سیاسیی
ئێستا و دەستور تەنها به میکانیزمی دەستوریی تەوافوقی دەگۆڕدرێت نه‌ك بۆچوونی کەسیی."
دەشڵێت"
بەتایبەتی کە ده‌ستور زیاتر لە %٦٠ی عێراقییەکان لە ساڵی ٢٠٠٥ دا دەنگیان لەسەرداوە و لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیشەوە
پشتیوانی دەکرێت".
ئەوەش
لەکاتێکدایە، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر ڕۆژی یەک شەممە، لە پەیامێکدا ڕایگەیاند،
"خۆپیشاندانەکان ده‌رفه‌تێكی مه‌زنه بۆ گۆڕانكاری ڕیشه‌یی له سیسته‌می سیاسی
و ده‌ستور و هه‌ڵبژاردن."