فەرمانێكی نوێ لە سەدرەوە بۆ لایەنگرانی


موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر داوای لە لایەنگرانی خۆپیشاندەر كردوە لە پارێزگاكان بكشێنەوە.

ساڵح محەمەد عێراقی وەزیری سەدر لە پەیامێكدا داوا دەكات خۆپیشاندەرانی رەوتەكەی لە پارێزگاكان بكشێنەوە.

ئەو داوایەی وەزیرەكەی سەدر لە كاتێكدایە ئەمڕۆ سەدر داوای لە لایەنگرانی كرد لە هەموو پارێزگاكان بڕژێنە سەر شەقام، لەبەرامبەردا لایەنگرانی چوارچێوەی هەماهەنگیش لە ناوچەی جادریە لە بەغداد دەستیان بە خۆپیشاندان كرد.



PM:07:45:01/08/2022