چوارچێوەی هەماهەنگی وەڵامی كازمی دایەوە


حەیدەر عەبادی، سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر و سەركردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی پشتیوانی خۆی بۆ داواكەی مستەفا كازمی دەربڕی بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ بۆ چارەسەری كێشەكانی ئێستا و داوا لەلایەنەكان دەكات گفتوگۆ دەست پێبكەن.  

حەیدەر عەبادی، سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر لە تویتێكدا پشتیوانی خۆی بۆ ناوەڕۆكی پەیامەكەی كازمی راگەیاند و جەختیكردۆتەوە لەسەر پێویستی دەستپێكردنی گفتوگۆی جدی بۆ چارەسەری كێشەكان.  

ماوەی نزیكەی هەفتەیەكە لایەنگرانی سەدر دەستیان بە خۆپیشاندان كردووە و باڵەخانەی پەرلەمانی عێراقیان كۆنتڕۆڵ كردووە، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراقیش داوای گفتوگۆی لە لایەنەكان كرد.



PM:09:55:01/08/2022