"بەهیچ شێوەیەك ئازادكردنی مەرجدار راناگیرێت"


سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری و سەرۆكی داواكاری گشتی و سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤ لە ھەرێمی كوردستان ڕایانگەیاند، بەھیچ شێوەیەك كاركردن بە ئازادكردنی مەرجدار ڕاناگیرێت، بەمەرجێك مەرجە یاساییەكان بیگرێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە ھەریەك لە سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری و سەرۆكی داواكاری گشتی و سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤ لە ھەرێمی كوردستان كۆبوونەوە و گفتوگۆیان كرد لەبارەی پرسی ئازادكردنی مەرجدار.

مونا یاقو، سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤ لە ھەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووە "ھەر سێ لایان كۆك بوون لەسەر ئەوەی بە ھیچ شێوەیەك كاركردن بە ئازادكردنی مەرجدار ڕاناگیرێت، بە مەرجێك مەرجە یاساییەكان بیگرێتەوە".

یاقو ئاماژەی بەوەكردووە "هەر كەسێك خۆی بە شایانی بزانێت بە پێی ئەو تەسەلسولەی لە یاسادا ھاتوە، داواكاری پێشكەش بكات، داواكاری گشتی ڕای خۆی دەڵێت و پاشان ئەنجومەنی دادوەری بڕیاری خۆی دەدات، پاش ئەوەی بە جودا تەماشای ھەر یەك لە كەیسەكان دەكەن".
ئەوەش لەكاتێكدایە، بڕیاربوو پێش جەژنی قوربان پێنج دەستگیركراوی بادینان بە "ئازادكردنی مەرجدار" ئازادبكرێن، بەڵام تائێستا بڕیارەكە جێبەجێ نەكراوە و لە زینداندا هێڵدراونەتەوە.



PM:10:23:01/08/2022