دوو مناڵ لەم شارەی كوردستان كوژران


رێكخراوێك لە رۆژهەڵاتی كوردستان رایدەگەیەنێت، هێزە ئەمنییەكان تەقەیان لە ئوتومبیلێكی هاوڵاتییەك كردووە و بەو هۆیەوە دوو منداڵی كوژراون.

رێكخروی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردەوە "هێزە ئینتزامییەكان لە جادەی خورەم ئاوا و لە خاڵی پشكنینی فیروزئاوا تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەك بە ناوی ڕەحمان ڕاشدی مەنش كردووە و لە ئاكامی ئەو دەستڕێژەدا دوو منداڵی ناوبراو بە ناوەكانی مەتین نۆ ساڵ مەهدی تەمەن ١٢ كوژراون".

هەر بەپێی هەواڵەكە "رەحمان ڕاشدی مەنش و هاوسەرەكەی خەڵكی گوندی قوڵقوڵەی سەر بە شاری مەریوان بوون، ئەوانیش لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستبەسەرن و تا ئێستا هیچ زانیارییەك لەسەر چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە".



PM:11:01:01/08/2022