نرخی نەوت بەڕێژەیەکی بەرچاو دادەبەزێت

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بەهای نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری بەرچاوی بەسەردا هات و نرخەکەیان ڕووی لە دابەزین کرد.

لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە ٩٩ دۆلار مامەڵەی پێوەی دەکرێت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٠٠ دۆلار و ٣ سەنت بوو.


هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٩٣ دۆلار و ٦٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٩٣ دۆلار و ٨٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرا.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەهۆی ئاکامەکانی شەڕی روسیا و ئۆکرانیایەوە، بەڵام بەهۆی هەوڵی سەرکردەکانی ئەمەریکا و ئەوروپاوە نرخی نەوت بەم شێوە خەیاڵیە دابەزی.


AM:09:12:02/08/2022