ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، پۆلیسی سلێمانی
بڵاویکردەوە، لە گەڕەکی چوار باخی شاری سلێمانی سێ کەس بە تۆمەتی تەقە کردن دەستگیرکراون
و دەستیش بەسەر چەک و ئۆتۆم بێلەکانیاندا گیرا.
پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی
کردەوە، دوای ئەوەی دەنگی تەقە لە گەڕەكی چوارباخ لەشاری سلێمانی بیسترا ، دەستبەجێ
مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕزگاری لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان
توانرا سێ تۆمەتبار دەستگیربكەن و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر ٣پارچە
چەك لە جۆری ٣ كڵاشینكۆف ، ٢ دەمانەچە و چەندین فیشەك و شانەی چەكدا لەگەڵ دوو ئۆتۆمبێل
كە بەتۆمەتباران بووە .
دەقی ڕاگەیاندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی بەم
شێوەیەی لای خوارەوە هاتووە :
مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕزگاری سێ تۆمەتباریان
دەستگیركرد كە تەقەیان كردبوو ، لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر چەند
پارچە چەكێك و ژمارەییەك فیشەك و شانەی چەكدا .
دوای ئەوەی دەنگی تەقە لە گەڕەكی چوارباخ لەشاری
سلێمانی بیسترا ، دەستبەجێ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕزگاری لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو
دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان توانرا سێ تۆمەتبار دەستگیربكەن و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا
دەستگیرا بەسەر 3 پارچە چەك لە جۆری 1 كڵاشینكۆف ، 2 دەمانەچە و چەندین فیشەك و
شانەی چەكدا لەگەڵ دوو ئۆتۆمبێل كە بەتۆمەتباران بووە .
لەئێستادا تۆمەتباران :
أ ، ج ، م لەدایكبووی 1990
ز،ر،ج لەدایكبووی 1997
م ، ل ، غ لەدایكبووی 1990
بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوان و لێكۆڵینەوە
لەگەڵیان بەردەوامە .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن
و پەیوەندییەكان