ئەكتەرێكی ناسراو كۆچی دوایی كرد


بات كارۆڵ، خانمە ئەكتەری كۆمیدی ئەمریكی كە خاوەنی خەڵاتی ئیمی بووە و دەنگی كەسایەتییەكی فیلم كارتۆنی ئەنیمەیشنی "The Little Mermaid" كە بە (پەری دەریا) ناسراوە لە تەمەنی ٩٥ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

كیری كارسیان، كچەكەی بات لە هەمانكات بەڕێوەبەری كارەكانی بووە رایگەیاندووە، دایكی لە ماڵەكەی خۆیدا لە كیب كۆد لە ماساچوستس كۆچی دوایی كردووە، كە ماوەیەكی زۆر بوو بەدەست هەوكردنی سییەكانییەوە دەیناڵاند.

بات بەهۆی تواناكانییەوە لە كارە كۆمیدییەكاندا كە بەشداریی تێدا كردبوو لە ساڵی ١٩٨٠ خەڵاتی Drama Desk وOuter Critics Circle وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٨١ خەڵاتی ئیمی وەرگرتووە.



PM:11:14:02/08/2022