لە بەسرە بەهۆی پلەی گەرماوە سێ رۆژ کرایە پشوو


بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە لە پارێزگاری بەسرە لە رۆژانی پێنجشەممە و یەکشەممە و دووشەممەی داهاتوو، دەکرێتە پشووی فەرمی.

پارێزگاری بەسرە ئەم پشوەی لە کاتێکدا راگەیاند کە  پلەکانی گەرما لەو پارێزگایە دەگاتە سەرو ٥٠ پلەی سیلیزی.

جێکەوتەی جوگرافی پارێزگای بەسرە کە دەکەوێتە سەر کەنداو، لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، شێوە کەشێکی گەرمای نا ئاسایی دێتە ئاراوە کە لە توانای مرۆڤدا نییە کاربکات و دەبێت پشوو بدات.




PM:11:24:02/08/2022